ئەنجوومەنی مۆلیدەکانی هەولێر: لەمەودوا بەپێی داوای ماڵەکان کارەبا بدەن و سەری مانگ پارە وەربگرن

:: PM:09:57:02/03/2026 ‌
ئەنجوومەنی مۆلیدەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، بڕیارێکی نوێی بۆ شێوازی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەرکرد و داوا دەکات بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ماڵەکان کارەبا دابین بکەن.

ئەمڕۆ دووشەم دووی ئاداری 2026، ئەنجوومەنی مۆلیدەکان لە ئاگادارییەکدا بۆ گشت خاوەن مۆلیدەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ڕای گەیاند، لە ئەمڕۆ بەدواوە، هەر خاوەن مۆلیدەیەک دەبێت لەگەڵ ماڵەکانی سنووری مۆلیدەکەی خۆی قسە بکات و هاوئاهەنگی بکەن.

بەپێی بڕیارەکە، خاوەن مۆلیدەکان دەبێت "لەسەر داواکاریی ماڵەکان" مۆلیدەیان بۆ پێ بکەن.

سەبارەت بە شێوازی وەرگرتنی کرێی مۆلیدەکەش، ئەنجوومەنەکە ڕوونی کردووەتەوە کە خاوەن مۆلیدەکان دەبێت لە سەری مانگدا پارەی خۆیان لە ماڵەکان وەربگرن.


وشە - پۆڵا مەحموود