لە بەیانی ئەمڕۆوە هێرشی فراوان كراوەتە سەر كەمپی حزبی دیموكرات لە سنووری كۆیە، تا ئێستە سەعات نۆ و 15 خولەكە هێرشەكە بەردەوامە.
ئەمڕۆ سێشەم سێی ئادار، سەرچاوەیەك لە حزبی دیموكراتی كوردستان، بە "وشە"ـی راگەیاند، لە سەعات 8:40 بەیانیی ئەمڕۆوە هێرشێكی چڕی مووشەكی و درۆنی خۆكوژی كراوەتە سەر كەمپی دیموكرات.
زیاتر گوتی، هێرشەكە تا سەعات 9:15 خولەك كە قسە بۆ ئێوە دەكەم، بەردەوامە و چەندان مووشەك ئاراستەی ئەو كەمپە كراوە.
باسی لەوەش كرد، دوای شەڕی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمەریكا، ئەوە یەكەمجارە بەم شێوە چڕە ئەو كەمپە لە سنووری كۆیە بۆردمان دەكرێت.