وەزارەتی دارایی: سبەی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی دەخەینە سەر هەژماری بەغدا

:: PM:08:36:03/03/2026 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، سبەی بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی مانگی ڕابردوو، بە شێوەی کاش ڕادەستی حكوومەتی فیدراڵ دەکرێت.

ئەمشەو سێشەم سێی ئاداری 2026، وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، سبەی چوارشەم 4/3/2026، بڕی 120,000,000,000 (سەت و بیست ملیار) دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی شوبات، دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، پارەکە بە شێوەی "کاش" لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق دەخرێتە سەر هەژمارەکە.


وشە - پۆڵا مەحموود