ئەنجوومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر، لیستی ژمارە تەلەفۆنی لیژنەکانی بەپێی شارەوانییەکان بڵاو کردەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات، هەر کێشەیەکیان لە پێنەکردنی مۆلیدە هەبوو، ئاگاداریان بکەنەوە.
ئەمڕۆ سێشەم سێی ئاداری 2026، لیژنەی مۆلیدەکان لە ئاگادارییەکدا بۆ گشت هاووڵاتییانی شاری هەولێر ڕای گەیاند، تکایە هەر کەسێک کێشە و گرفتی لە پێنەکردنی کارەبای مۆلیدەکان هەبوو، دەتوانێت پێوەندی بە ژمارەی تایبەتیی سنووری شارەوانییەکانەوە بکات بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر.
لیژنەکە ژمارەکانی بەپێی شەش شارەوانییەکەی هەولێر بەم شێوەیە خستووەتە ڕوو:
شارەوانیی یەک: مەریوان ئیسماعیل (07504871466)
شارەوانیی دوو: مەولوود ئەحمەد (07504301131)
شارەوانیی سێ: فەرمان سلێمان (07504842224)
شارەوانیی چوار: کەمال ئەحمەد (07514948460)
شارەوانیی پێنج: عەبدولسەمەد عەبدولحەمید (07504906131)
شارەوانیی شەش: سامان نادر (07504557528)