داوای درێژكردنەوەی پشووی قوتابخانەكان دەكرێت

:: AM:10:31:04/03/2026 ‌
بەرپرسێكی یەكێتیی مامۆستایان رای دەگەیەنێت، بەهۆی بارودۆخی ناوچەكە و بەردەوامیی شەڕ و ململانێیەكان، پشووی خوێندن درێژ بكرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم چواری ئادار، ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، بە "وشە"ـی راگەیاند، وەك یەكێتی مامۆستایانی كوردستان داوا دەكەین بەهۆی بارودۆخی ناوچەكە و بەردەوامی شەڕو ململانێیەكان، پشووی خوێندن درێژ بكرێتەوە.

زیاتر گوتی، ئەو داواكارییە لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستن و سەلامەتیی گیانی مامۆستایان و قوتابیانە.

باسی لەوەش كرد، یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان داوا لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، ڕۆژی شەموو كە وا بڕیارە كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدرێت لەبارەی پشووی خوێندن، بۆیە داواكارین بە درێژكردنەوەی پشووی خوێندن تا كاتێكی نادیار.

ئەوە لە كاتێكدایە ڕۆژی چوارشەمی رابردوو بڕیار درا ئەو هەفتەیە بۆ قوتابیان بكرێتە پشوو، ئەوەیش بەهۆی دۆخی شەڕی ناوچەكە.



وشە - رامیار جەواد