ناوی ئەو فەرمانبەرانەی كە ئەمڕۆ زەوییان وەرگرت

:: PM:05:21:04/03/2026 ‌
تیروپشك بۆ قۆناغی شەشەمی دابەشكردنی زەوی كرا كە زیاتر لە شەش هەزار پارچە زەوی دەبێت، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش رای دەگەیەنێت، نزیكەی 82 هەزار فەرمانبەر لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر فەرمانی وەزارییان بۆ دەرچووە. 

ساسان عەونی؛ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوە كرد، لە قۆناغی شەشەمدا زیاتر لە شەش هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت، پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بە بڕیای سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە بۆ سوودمەندبوونی فەرمانبەران.

روونیشی كردەوە، لەوەتەی بڕیارەكە دەرچووە تا ئێستە كاری زۆر باش كراوە، نزیكەی 82 هەزار فەرمانبەر لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر فەرمانی وەزارییان بۆ دەرچووە بۆ وەرگرتنی زەوی، بە پێنج قۆناغ زەوی دابەش كراوە و تا ئێستە 32 هەزار فەرمانبەر لە كەرتەكانی ئاشۆكان، دارەبەن، سەیدان، خەرابەدراو، گردەچاڵ، بەرحوشتر و جەژنیكان زەوییان بەسەردا دابەش كراوە، ئەمڕۆش لە قۆناغی شەشەمدا زیاتر لە شەش هەزار پارچە زەویی تر لە كەرتی گردعارەق دابەش دەكرێت و پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەت و داودەزگای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوام دەبێت.



وشە - وشه‌