سەرۆكی حكوومەت و وەزیری دەرەوەی ئیمارات دۆخی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن

:: PM:07:04:04/03/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێوەندییەكی تەلەفۆنیی لە شێخ عەبدوڵا بن زاید ئال نەهیان وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات پێگەیشت.

لە پێوەندییەكەدا، دۆخی گشتیی ناوچەكە و بە تایبەت دەوڵەتی ئیمارات و عێراق و هەرێمی كوردستان و دوایین شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ئەم چەند ڕۆژە تاوتوێ كرا و هەردوولا نیگەرانی قووڵی خۆیان لە هێرش و پەرەسەندنی شەڕ و گرژییەكان دەربڕی.

هەروەها دووپاتیان لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوكاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەكە و هێوركردنەوەی گرژی و دوورخستنەوەی هەڕەشە و مەترسییەكان كردەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم