زیاتر لە 10 درۆن و مووشەك لە ئاسمانی هەولێر پووچەڵ كرانەوە

:: PM:07:51:04/03/2026 ‌
كەمێك لەمەوبەر لە رێگەی سیستمی بەرگرییەوە زیاتر لە 10 مووشەك و درۆن لە ئاسمانی هەولێر، پووچەڵ كرانەوە.

سیستمی دژەمووشەك لە هەولێر، رۆڵی كارای هەیە لە بەرپەرچدانی ئەو مووشەكانەی ئاراستەی هەولێر دەكرێن. 

هێشتا روون نەبووەتەوە كە ئەو مووشەكانە لە كوێوە ئاراستە كراون، بەڵام سەرجەمیان پووچەڵ كرانەوە. 

دوێنێ مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان رای گەیاند، لەو دۆخە ناخۆشتر ئەوەیە كە هەندێك گرووپ و چەكداری لە یاسادەرچوو دەرفەتیان هێناوە و بە درۆن هێرش دەكەنە سەر هەولێر.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم