مایكڵ ڕۆبن ئەندامی پێشووی CIA نووسەر و سیاسەتوانی ئەمەریكا، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس)، بە زمانی توركی دەنووسێت: ئایا پایتەختی كۆماری كوردستان سنە، مھاباد، مێردین، ڕوحا یان ئامەد دەبێت؟
بەرپرسانی پێشووی ئەمەریكا بەشێكی زۆریان كار لەسەر كورد دەكەن و بەشێكیان وەك بەرژەوەندیی وڵاتەكەیان دەژی نەیارەكانیان بەكاری دێنن، بەشێكیشیان وەك بابەتێكی رەوا كە كورد مافی هەیە خاوەن سەروەری سیاسی و نەتەوەیی و پێگەی لەناو وڵاتان هەبێت باس دەكەن.
لە نوێترین پێشهاتدا فەیسبووكێك بەناوی دۆناڵد ترەمپ پۆستێكی لەسەر كوردستان كردووە، ئاڵایەكی كوردستانی داناوە و ئەو پۆستە دەنگدانەوەیەكی زۆری لە دنیا هەبووە و حەوت ملیۆن لایك كراوە.
هاوكات مایكڵ ڕۆبن لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس)، بە زمانی توركی وەك ئاماژەیەك بۆ توركیا كە بەمزووانە كۆماری كوردستان دادەمەزرێت، نووسیویەتی: ئایا پایتەختی كۆماری كوردستان دەبێتە سنە، مھاباد، مێردین، ڕوحا یان ئامەد؟
كێشەی رەوای كورد لە دنیادا زۆر چووەتە پێش و ئێستە بەشی زۆری سیاسییە دیارەكان و چاودێران و رۆژنامەنووسان و كەسانی دەستڕۆیشتووی وڵاتان، پاڵپشتیی دەكەن.
لە كاتی هێرشی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، ئەگەرچی سووریا پاڵپشتیی توركیا و وڵاتانی عەرەبی هەبوو، بەڵام لەبەرئەوەی كورد لە دنیا بەتایبەت لە ئەمەریكا دۆستگەلێكی زۆری هەن، دواجار نەیتوانی دۆزی كورد لەو پارچەیە لەناو ببات.