كەمێك پێش ئێستە بەشێك لە پارەی مووچە گەیشت و بڕیارە تەواوكارییەكەشی لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بگات.
ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی ئادار، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" گوژمەی یەكەمی مووچەی مانگی شوبات خرایەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم كەبڕی 274 ملیار دینارە.
ئەوەش زانراوە بەهۆی تەواوبوونی دەوام ڕۆژی یەكشەم بەشەكەی تریش دەنێردرێت و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
ئەوە لە كاتێكە عێراق بە ئەنقەست بۆ ئازاردانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئەو كارە دەكات و ناردنی مووچە دەخاتە رۆژانی پێنجشەم و لەو رۆژەشدا بەهۆی تەواوبوونی دەوام دەیخاتە رۆژی یەكشەم.