بۆ ئەو هاووڵاتییانەی لە ئیمارات گیریان خواردووە

:: PM:07:48:05/03/2026 ‌
فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردیتان ئاگادارییەكی بۆ ئەو هاووڵاتییانەی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە كە لە ئیمارات گیریان خواردووە.

لە ئاگەدارییەكەدا هاتووە، دوای هەوڵە بەردەوامەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هێنانەوەی ئەو هاونیشتیمانیانەی كە گیریان خواردووە،  فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی فیدڕال بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییانەی بەهۆی ئەو هەلومەرجەی ئێستە لە ئیمارات گیریان خواردووە.

" شانشینی عەرەبی سعودیە سنوورەكانی بەڕووی ئەو كەسانەدا كردەوە كە دەیانەوێت لەڕێگەی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە بگەڕێنەوە، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە ڤیزای پێشوەختە هەبێت. دەتوانن ڕاستەوخۆ لە ئیمارات بێنە سعوودیە و ڤیزا وەردەگرن و دواتر دێنەوە عەرعەر و لەوێشەوە عیراق و هەرێمی كوردستان" لە ئاگەدارییەكەدا وا نووسراوە.

دووپات كراوەتەوە كە ئەو هاووڵاتییانەی لە ئیماڕاتن و ئارەزووی گەڕانەوەیان هەیە دەتوانن سوود لەم دەرفەت و ڕێكارە وەربگرن بۆ گەڕانەوەیان بە سەلامەتی.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم