لەلایەن تیمی ئەندازەی رێگاوبان بەشێوەیەكی جوان لۆفەكانی سپیلیك رێكخراوەتەوە و كاری ئەندازەیی و هێل و هێمای هاتوچۆی بۆ دانراوە.
ئەمڕۆ هەینی شەشی ئادار، دیلان عەبدوڵا بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتوچۆی هەرێم، بە "وشە"ـی راگەیاند، هەوڵ و كارەكانمان بەردەوامە بۆ پاراستنی شۆفێران و سەلامەتیان.
زیاتر گوتی، تیمەكانمان هەڵسان بەدانانی هێمای هاتوچۆی جۆراوجۆر، فلاشی ئاگادار كردنەوە، دروستكردنی شریتی ئاگادار كردنەوە( Rumble strips) لە لۆفەكانی سپیلك بە مەبەستی ئاگادار كردنەوەی شۆفێران و كەمكردنەوەی خێرایی لە ناو پێچەكان لە رێگای (سپیلك- هەولێر) لەلایەن تیمی بەشی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر و بەشی ئەندازەی هاتوچۆی سۆران) .
باسی لەوەش كرد، هیوادارم شۆفێران پابەند بن بە هێما و ڕێنوێنییەكانی هاتوچۆ تا پارێزراو بن و دوور بن لە رووداوی دڵتەزێن.