ئیسرائیل هێرشی نوێی بۆ سەر پایتەخی ئێران دەست پێ‌ كرد

:: AM:09:46:06/03/2026 ‌
سوپای ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستی كرد بە هێرشێكی نوێ‌ بۆسەر ئێران و تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە دەكاتە ئامانج.

ئەمڕۆ هەینی سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، دەستیان بە شەپۆلێكی بەرفراوانی هێرشەكانیان كردووە بۆسەر دامەزراوە و ژێرخانی سەربازیی ئێران.

سوپای ئیسرائیل لەو هێرشانەیدا ناوەندەكانی پۆلیس و سوپای پاسدارانی كردووەتە ئامانج.

هاوكات میدیای ئێران بڵاوی كردەوە، لەگەڵ بانگی بەیانی، دەنگی چەند تەقینەوەیەكی گەورە لە بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای تارانی پایتەخت بیستراون.

ئەوە لە كاتێكە ماوەی هەشت رۆژە شەڕ دەستی پێ‌ كردووە، ئێران ئاسمانی وڵاتەكەی بە تەواوەتی لە دەستداوە.



وشە - رامیار جەواد