ڕاگەیەندراوێك لەوەزارەتی سامانە سرووشتییەكانەوە

:: PM:01:28:06/03/2026 ‌
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان رای دەگەیەنێت، دوێنێ شەو لەلایەن گرووپە لە یاسادەرچووەكان لە عێراق  هێرشێكی تیرۆرستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی ئێچ كەی ئێن   HKN لە سەرسەنگ لە سنووری پارێزگای دهۆك.

ئەمڕۆ هەینی حەوتی ئادار، لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان هاتووە، دوێنێ شەو لەلایەن گرووپە لە یاسادەرچووەكان لە عێراق  هێرشێكی تیرۆرستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی ئێچ كەی ئێن   HKN لە سەرسەنگ لە سنووری پارێزگای دهۆك.

باس لەوەشكراوە، لەئەنجامدا زیان بەر كێڵگەكە كەوتووە و بووتە هۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنان تێیدا .

دەشڵێت، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان وێڕای ئیدانەكردن و شەرمەزار كردنی ئەم هێرشە تیرۆرستییە كە ئامانج لێی ژێرخانی ئابووری و  سامانی خەڵكی هەرێمی كوردستانە، بەرپرسیارێتی  ئەم هێرشەش لە ئەستۆی ئەو لایەنەیە كە لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتییەوە هێرش دەكرێت و زیان بە هەرێم و داهاتی سەرجەم عێراق دەگەیەنن.

ئەو  وەزارەتە لە راگەیەندراوەكەی دەڵێت، بۆیە داوا لە حكوومەتی فیدراڵی عێراق دەكەین ڕێگری لە هێرشەكان بۆ سەر خەڵكی مەدەنی هەرێمی كوردستان و  ژێرخانی ئابووری و كەرتی نەوت و غاز بكەن.




وشە - رامیار جەواد