لەبارەی دەستپێكردنەوەی دەوامی قوتابخانەكان بڕیار دەدرێت

:: PM:02:19:06/03/2026 ‌
بڕیارە سبەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە بەڕێوە بچێت، لە كۆبوونەوەكە بڕیار دەدرێت كە دەوامی قوتابخانەكان دەست پێ‌ بكاتەوە یان پشووەكە درێژ بكرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی شەشی ئادار، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" سبەی شەموو بڕیار لەسەر دەوامی قوتابخانەكان دەدرێت كە دەست پێ‌ بكرێتەوە یان پشووەكە درێژ بكرێتەوە.

ئەگەر زۆرە ئەو پشووە تا دوای جەژنی نەورۆز درێژ بكرێتەوە ئەوەیش بۆ سەلامەتی قوتابیان و مامۆستایانە.

بەگوێرەی رۆژژمێری حكوومەت، ساڵانە 11ـی ئادار بەهۆی رێككەوتنی "11ـی ئازار"ـەوە لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە. 14ی ئاداریش بەبۆنەی یادی لە دایكبوونی مەلا مستەفا بارزانی، پشووی فەرمییە.

هەروەها بەگوێرەی ساڵنامەی خوێندنیش لە 20ی ئادار تا 23ی ئادار پشووی فەرمییە لە ناوەندەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد