پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەرێی چوار درۆنی خوكوژی هێرشكرایە سەر كەمپی ئازادی لە كۆیە، هیچ زیانێ:ی گیانی نەبووە، چونكە كەمپەكە چۆڵكراوە.
ئەمڕۆ هەینی شەشی ئادار، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێرشێكی فراوان كرایە سەر كەمپی ئازادی لە كۆیە.
ئەوەش زانراوە، هێرشەكە لەرێی چوار مووشەك و دوو درۆنی خۆكوژ بووە، بەڵام هیچ زیانێ:ی نەبووە، چونكە كەمپەكە چۆڵكراوە.
كەمپی ئازادی تایبەتە بە كەسوكاری پێشمەرگەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، چەند ساڵێك پێش ئێستە دوای هێرشی ئێران بۆ سەر ئەو كەمپە چۆڵكراوە.
كۆیە یەكێكە لەو شوێنانەی كە كەمپێكی گەورەی حزبی دیموكراتی كوردستانی لێیە، ساڵانی رابردوو زۆر بە چڕی بۆردمان دەكرا و چەندان قوربانیان لەو كەمپەدا داوە.