پرسەنامەیەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە

:: PM:07:21:06/03/2026 ‌
بۆ كۆچی دوایی مامۆستا حسێن شێخ مستەفا بەڕێوەبەری پێشتری پەروەردەی سلێمانی، كە برای شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بوو، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی شێخ جەعفەر كردووە.

ئەمڕۆ هەینی شەشی ئادار سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی شێخ جەعفەر مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كردووە، بە بۆنەی كۆچی دوایی برایان، كە ئەمە دەقەكەیتی:

بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو حسێن شێخ مستەفا، برای بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی بەڕێزیان و خانەوادە و کەسوکاری نیشتمانپەروەریان دەکەین و هاوبەشی خەمیانین.

خوالێخۆشبوو وەک کەسایەتییەکی پەروەردەیی و بەڕێوەبەری پێشووتری پەروەردەی سلێمانی، دڵسۆزانه‌ تەمەنێکی لە خزمەتکردنی پرۆسەی خوێندن و پەروەردەکردنی نەوەکانی کوردستاندا بەسەر برد. لە خوای مەزن داواکارین گیانی بە بەزەیی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی به‌ هه‌مووان ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/3/6



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل