پارێزگاری هەولێر: گرووپە لەیاسادەرچووەکان ڕووی ڕاستەقینەی تیرۆریستیی خۆیان پێشان دا

:: AM:03:13:07/03/2026 ‌
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، پەیامێکی توندی لەسەر بۆردومانکردنی نزیک "سکای تاوەر" بڵاو کردەوە و ڕای گەیاند، ئەوەی ئەمشەو ڕووی دا ڕووی ڕاستەقینەی تیرۆریستانە و داوا لە حكوومەتی عێراق دەکات هەڵوێستی کردەیی هەبێت.

هەینی شەشی ئاداری 2026، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ماوەی چەند ڕۆژێکە هەولێر لەلایەن "گرووپە لەیاسادەرچووەکان"ـەوە کراوەتە ئامانجی تیرۆریستان، لە کاتێکدا هەولێر بەشێک نەبووە لە ململانێکان و هەرێمی کوردستان هەمیشە لە سەنگەری ئاشتیدا بووە لە تەواوی ناوچەکە.


پارێزگاری هەولێر ڕوونی کردەوە، ئەوەی ئەمشەو لە نزیک "سکای تاوەر" ڕووی دا، کە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی سڤیلە، ڕووی ڕاستەقینەی تیرۆریستانی پێشان دا.

ئومێد خۆشناو دووپاتی کردەوە، حكوومەتی عێراق لەم پرسە هەستیارە بەرپرسیارە و پێویستە لە زووترین کاتدا هەڵوێستی کردەیی وەربگرێت. 

لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرزترین ئاستی بەرپرسیارێتیدا پارێزگاری لە خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات و ڕووبەڕووی خراپەکاران و تیرۆریستان


وشە - پۆڵا مەحموود