سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بڵاوی كردەوە كە سبەی دابەشكردنی زەوی فەرمانبەران دەست پێ دەكاتەوە.
شارەوانی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە فەرمانبەرانی سنووری سەرۆكایەتی شارەوانی شەقڵاوە زەوی وەردەن.
بە گشتیی لەوەتەی بڕیارەكە دەرچووە تا ئێستە نزیكەی 82 هەزار فەرمانبەر لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر فەرمانی وەزاری بۆ دەرچووە بۆ وەرگرتنی زەوی، بە پێنج قۆناغ زەوی دابەش كراوە و تا ئێستە 32 هەزار فەرمانبەر لە كەرتەكانی ئاشۆكان، دارەبەن، سەیدان، خەرابەدراو، گردەچاڵ، بەرحوشتر و جەژنیكان زەویان بەسەردا دابەش كراوە و لە قۆناغی شەشەمدا زیاتر لە شەش هەزار پارچە زەوی تر لە كەرتی گردعارەق دابەش كرا.
ساڵی 2024، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەمودەست لێژنە و تیمی تایبەتی دروست كرد و پرۆسەكە كەوتە بواری جێبەجێكردن و تا ئێستە لە زۆرینەی ئەو شارەوانییانەی ڕێكارەكانیان تەواو كردووە، زەوی دابەشكراوە و بەردەوام دەبێت.