سعوودیە ڕۆژانە تەنیا 500 ڤیزای عومرە دەداتە عێراق

:: AM:09:52:09/03/2026 ‌
بەهۆی شەڕەوە سعوودیە بڕیارێكی دا، ئەویش كەمكردنەوەی پێدانی ڤیزەیە بۆ ئەو وڵاتە و تەنیا رۆژانی 500 ڤیزە دەدات.

ئەمڕۆ دووشەم نۆی ئادار، شێخ سامی مەسعوودی سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رای گەیاند، ڕەزامەندیی شانشینی عەرەبستانی سعوودی وەرگرتووە بۆ تەرخانكردنی 500 ڤیزای عومرەی ڕۆژانە بۆ ئارەزوومەندانی عومرە لە هەموو عێراقدا.

ئەو داوایە لە كاتێكدایە بەهۆی زۆریی داواكاری هاووڵاتییانی عێراقی بۆ ئەنجامدانی سوننەتی عومرە، ئێستە لایەنی سعوودی ڕەزامەندیی داوە لەسەر پێدانی 500 ڤیزەی ڕۆژانە بە عێراقییەكان تا كۆتایی هاتنی شەڕ و دۆخە نالەبارەكانی ناوچەكە، ئەمەش دوای ئەوەی پێدانی ڤیزە بۆ هەموو وڵاتانی دنیا ڕاگیرابوو.
 
پێشتر چوون بۆ عومرە ژماری ڤیزە دیاری نەكرابوو، بەڵام بەهۆی شەڕ راگیرا، ئێستە تەنیا بۆ 500 ڤیزە كەم كراوەتەوە.


وشە - رامیار جەواد