ئەمڕۆ سێشەم 10ی ئاداری 2026، دژەتیرۆری کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی تێکشکاندنی چەند درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد کە هێزەکانی هاوپەیمانان هێرشەکەیان پووچەڵ کردووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، شەوی ڕابردوو دووشەم (نۆی ئاداری 2026)، سەعات 22:24 خولەک، هێزەکانی هاوپەیمانان سێ درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێک شکاند و خستیانە خوارەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، پارچە و پاشماوەی یەکێک لە درۆنە تێکشکاوەکان لە نزیک کۆنسوڵخانەی ئیمارات کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام خۆشبەختانە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.