دوای هێرشەكەی شەوی رابردوو بۆ سەر كونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و دەڵێت، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین.
ئەمڕۆ سێشەم 10ـی ئادار، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تیایدا هاتووە، بە توندی سەركۆنەی بەئامانجگرتنی كونسوڵخانەی ئیمارات لە هەرێمی كوردستانی دەكەین، بەئامانجگرتنی نێردە و بارەگا دیپلۆماسیەكان هەڕەشەیە بۆ سەر گیانی دیپلۆماتكاران و پێشیلكارییەكی روونی یاسای كاری دیپلۆماسیە.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە بەیاننامەكەی دەڵێت، هەڵوێستی قەتەڕ روونە كە دژی هەموو كردەوەیەكی توندوتیژی و تیرۆرە كە دەكرێنە سەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماسیەكان و ئاسایش تێك دەدەن.
لە كۆتایی بەیاننامەكەی هاتووە، ئێمە پاڵپشتیی خۆمان بۆ ئیمارات دووپات دەكەینەوە و سەركۆنەی ئەو كردەوەیە دەكەین كە كونسوڵخانەكەیان لە هەولێر بەئامانح گیراوە.