ئاسمانی عێراق بۆ 72 سەعاتی تر بە داخراوی دەمێنێتەوە

:: PM:01:10:10/03/2026 ‌
دووبارە وەستانی گەشتەكانی فرۆكە لە فڕۆكەخانەكانی عێراق درێژ كرایەوە، ئەوەیش دەبێتە 11 مین ڕۆژ كە ئاسمانی عێراق داخراوە.

ئەمڕۆ سێشەم 10ـی ئادار، دەستەی فڕۆكەوانیی مەدەنی عێراق بڕیاری دا ماوەی داخستنی ئاسمانی عێراق بە رووی گەشتی فڕۆكەكان بۆ 72 سەعاتی دیكە درێژ بكاتەوە.


ئەوەیش دەبێتە چوارەمین درێژكردنەوەی وادەی وەستانی گەشتەكان لە عێراق، بەپێی راپۆرتی كۆمپانیاكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا ئێستە زیاتر لە 40 هەزار گەشت هەڵوەشاوەتەوە.

لەوەتەی شەڕی ئەمەریكا و ئیسرائیل و ئێران دەستیپێكردووە، ئاسمانی عێراق داخراوە و چوارەم جاریشە بڕیاری داخستنی ئاسمان نوێ كرێتەوە.



وشە - رامیار جەواد