بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی چوار درۆنی خۆكوژییەوە، هێرش كرایە سەر كۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتكێشانی كوردستان لە زرگوێزەڵە و بەپێی زانیارییەكان چەند بریندارێك هەن.
ئەمڕۆ چوارشەم 11ـی ئادار، بەپێی زانیارییەكان بە چوار درۆن هێرش كرایە سەر بارەگای حزبی كۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتكێشانی كوردستان لە زڕگوێزەڵە.
ئەوەش زانراوە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان چەند بریندارێك هەن.
ئەوە لە كاتێكدایە شەڕی نێوان ئەمەریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران پێدەنێتە ڕۆژی 12مین، تا ئێستە لەلایەن ئێرانەوە چەندان جار هێرشی مووشەكی و درۆنی كراوەتە سەر حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان.