وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان رای دەگەیەنێت، بەمەبەستی كۆنترۆكردنی هەڵكشانی نرخی غازی شلی ماڵان و وەكو هەنگاوی یەكەم لە پارێزگای هەولێر دەست بە دابەشكردنی غاز كرا.
ئەمڕۆ چوارشەم 11ـی ئادار، لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان هاتووە، بەمەبەستی كۆنترۆكردنی هەڵكشانی نرخی غازی شلی ماڵان و وەكو هەنگاوی یەكەم لە پارێزگای هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر ئەمڕۆ ڕێكەوتی 11ی ئاداری 2026 لە ڕێگای بریكارەكانی گەڕۆكەوە و بەكارتی ئەلكترۆنی دەست بە دابەشكردنی غاز بۆ ماڵان دەكات.
ئاماژە بەوەشكراوە، پرۆسەكە 30 ڕۆژ هەر هاووڵاتییەك دەتوانێت لە ڕێگای ئەم سیستمە بەكارتی ئەلەكترۆنی 2 بوتڵی غاز بە نرخی فەرمی 8,500 دینار لە ڕێگای بریكارەكانی غاز فرۆشەكانی گەڕۆك وەربگرێت.
ئەو وەزارەتە دەڵێت، هەر ئەمڕۆش لە چەند گەڕەكێكی پارێزگای هەولێر بوتڵی غازی ماڵان بەنرخی فەرمی 8٫500 هەشت هەزارو پێنج سەد دینار دەفڕۆشرێتە هاوڵاتیان بە كارتی ئەلكترۆنی.
لە كۆتایی راگەیەندراوەكە هاتووە، لە ڕۆژانی داهاتووشدا لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی پارێزگاكانی دیكە سیستەم و ڕێگای گونجاو دەگیرێتەبەر.