بەرنامەی كاری مۆلیدەكان دەگۆڕێت

:: AM:09:58:13/03/2026 ‌
سەرۆكی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكان رای دەگەیەنێت، بۆ ڕۆژانی جەژن بەرنامەی كاری مۆلیدە ئەهلییەكان لە پێدانی كارەبا دەگۆڕێت.

ئەمڕۆ هەینی 13ـی ئادار، خۆران خۆرانی سەرۆكی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، بۆ ڕۆژانی جەژن كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان بەم شێوەیەی ئێستە نابێت.

زیاتر گوتی، بێگومان بەرنامەی كاری مۆلیدە ئەهلییەكان دەگۆڕێت و شێوازی پێدانی كارەبا جیاواز دەبێت.

باسی لەوەشكرد، دوای دانانی بەرنامەك لە ئەنجوومەن بە فەرمی بڵاوی دەكەینەوە بۆ هاووڵاتییان.

ئەوە لە كاتێكە بەهۆی هێرش و شەڕی ئەمەریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران ئێستە كارەبای 24 سەعاتی كەمبووەتەوە، ئەوەیش بەهۆی كوژاندنەوەی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی غاز تا دوور بێت لە زەبر و هێرش.



وشە - رامیار جەواد