لەلایەن فڕۆكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنووری كەركووك و سەلاحەدین هێرشكرایە سەر لیوای 40ـی حەشدی شەعبی.
ئەمڕۆ هەینی 13ـی ئادار، بەپێی زانیارییەكان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆكە و بە درۆن هێرشكرایە سەر بارەگای لیوای 40ـی كەتیبەكانی ئیمام عەلی لە میحوەری دوبز- بای حەسەن.
باس لەوەش دەكرێت دوای لێدانەكە تیمەكانی تەندروستی بەرەو شوێنی بۆردمانەكە چوون و پێدەچێت هێرشەكە زیانی گیانی هەبووبێت.
لە ناوچەی حەمرەی سەر بەشاری تكریتی پارێزگای سەلاحەدین بارەگایەكی عەسائیبی ئەهلی حەق بۆردمانكرا، هەروەها سەربازگەی سپایكەریش لە سەلاحەدین بە هەمان شێوە هێرشی كراوەتە سەر.
ئەوە لە كاتێكە دوێنێ لە ئەنجامی هێرشێك لەلایەن فڕۆكەكانی ئیسرائیل و ئەمەریكا حەشد 250 كوژرار و برینداری هەبوو.