لە بەیانیی ئەمڕۆوە پارێزگای تەورێز بەچڕی بۆردمان كراوە و تا ئێستە پێنج كەس بەهۆی بۆردمانەكانەوە بوونەتە قوربانی.
ئەمڕۆ شەمو 14ی ئادار، مالیك رەحمەتی پارێزگاری تەورێز بڵاوی كردەوە كە لە ئەنجامی بۆردمانەكانی ئەمڕۆ بۆ سەر پارێزگاكە، پێنج كەس بریندار بوون كە بۆردمانەكانە لە ناوچەیەكی پیشەسازیی رۆژئاوای پارێزگاكە بووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە كە لە هێرشەكەدا یەكەیەكی پیشەسازیی رۆژئاوای تەورێز و چەندان بنكەی سەربازی بۆردمان كراون.
باس لەوە كراوە پێشتر ئیسرائیل هۆشداریی دابوو كە پێویستە ناوچە پیشەسازییەكە چۆڵ بكرێت، پێش ئەوەی بۆردمانی بكات.