ئەمڕۆ شەموو 14ی ئاداری 2026، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند کە ڕۆژی دووشەم لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریدا هاتووە، ڕۆژی دووشەم (16ی ئاداری 2026)، بەپێی یاسای ژمارە 12ی ساڵی 2024 بۆ پشووە فەرمییەکان لە عێراق، بۆ یادی قوربانییانی تاوانەکانی حكوومەتی بەعس بەرانبەر هەڵەبجە، هەڵمەتی ئەنفال و گۆڕە بەکۆمەڵەکان، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
هاوکات فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە دەوام لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بە شێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت، و ڕۆژی سێشەم (17ی ئاداری 2026) دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامەزراوەکان دەست پێ دەکاتەوە.