سەرۆک بارزانی داوا لە هەولێر و بەغدا دەکات کۆ ببنەوە و کێشەکان چارەسەر بکەن

:: AM:12:36:16/03/2026 ‌
ئەمڕۆ دووشەم 16ی ئاداری 2026، سەرۆک مەسعوود بارزانی پەیامێکی گرنگی لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و کێشەکانی نێوان حكوومەتی هەرێمی کوردستان و حكوومەتی فیدراڵیی عێراق بڵاو کردەوە و داوای گەیشتن بە ڕێککەوتن دەکات و هۆشداریشی دا لەوەی كە دەبێت رێگە لەو خەڵكە هەلپەرەستە بگیرێت كە بەنیازن قەیران و كێشەكان قووڵتر بكەنەوە. 

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕای گەیاند، لەو کاتەیدا کە شەڕ و ئاڵۆزییەکی زۆر لە ناوچەکەماندا هەیە، عێراق لەژێر هەڕەشەی قەیرانی جۆراوجۆردایە و جیاوازی لە بۆچوونی سیاسیی لایەنەکانیش پەرەی سەندووە.

لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی داوا دەکات هەردوو حكوومەتی عێراقی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێمی کوردستان پێکەوە کۆ ببنەوە، بۆ ئەوەی چارەسەری کێشە و گرفتەکان بکەن و بگەنە ڕێککەوتن.

لە کۆتاییدا، سەرۆک مەسعوود بارزانی هۆشداری دا و دووپاتی کردەوە کە پێویستە "ڕێگە لەو خەڵکە هەلپەرستە بگیرێت کە بەنیازن قەیران و کێشەکان قووڵتر بکەنەوە.


وشە - پۆڵا مەحموود