بارانبارینی ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان توانی قەرەبووی وشكەساڵی ساڵی رابردوو بكاتەوە، بە گوتەی شارەزایانی ئەو بوارە، لە هەندێك شوێنی كوردستان هەزار و 300 ملیم باران باریوە.
ئەمڕۆ دووشەم 16ـی ئادار، رێبوار خۆشناو مامۆستای زانكۆ و شارەزای كەشوهەوا، بە "وشە"ـی راگەیاند، بارانبارینی ئەمساڵ زۆر زیاتر بوو لە ساڵی رابردوو، تەنانەت لە هەندێك شوێن چوار هێندەی ساڵی رابردوو باریوە.
زیاتر گوتی، بە نموونە ئێستە هەولێر وەربگرین، ساڵی رابردوو تا ئەمڕۆ 100 ملیم بارانبارینی بوو، ئەمساڵ 365 ملیم باران باریوە و جیاوازییەكەی 264 ملیم بارانە، شەقڵاوە ساڵی رابردوو 197 ملیم بارانبارینی بوو، ئەمساڵ 792 ملیم باران باریوە و جیاوازییەكەی 592 ملیم بووە.
ئاماژەی بەوەش كرد، لە هەڵەبجە ساڵی رابردوو 336 ملیم بارانبارینی بوو، ئەمساڵ 673 ملیم باریوە، لە ئیدارەی راِپەڕین ساڵی رابردوو لە چوارقوڕنە 193 ملیم باریوە، ئەمساڵ 810 ملیم باریوە.
ئاماژەی بەوەش كرد كە چەمانكێ و كانی ماسی و بەرزنجە، ئەمساڵ گەیشتە سەرووی هەزار و 500 ملیم، ئەمەیش رێژەیەكی دڵخۆشكەرە كە هێشتا وەرزی بارانبارین ماوە.