بە درۆن هێرش كرایە سەر كۆیە

:: PM:04:16:17/03/2026 ‌
كەمێك لەمەوبەر بە درۆن هێرش كرایە سەر كۆیە و كەمپی نیشتەجێبوونی كوردانی رۆژهەڵاتی كوردستان كرایە ئامانج. 

ئەمڕۆ سێشەم 17ی ئادار، بە گوێرەی زانیارییەكانی "وشە" لەرێگەی درۆنی خۆكوژیەوە هێرش كرایە سەر كەمپی نیشتەجێبوونی كوردانی رۆژهەڵات لە كۆیە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

پێشتر تارق حەیدەری قایمقامی كۆیە، بە "وشە"ی گوت، ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر كۆیە بەشێكیان درۆنی بچووك بوون و بەشێكیش ئاسەواری لێ‌ كەوتووەتەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە. 



وشە - وشه‌