بڕیارە لە چەند سەعاتی داهاتوودا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشووی جەژنی نەورۆز و جەژنی رەمەزان رابگەیەنێت، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" شەش رۆژ پشوو دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی "وشە" حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنەكانی نەورۆز و ڕەمەزان، شەش ڕۆژ لە سەرجەم داودەزگا فەرمییەكان دەكاتە پشووی فەرمی.
پشووەكە ئەم پێنجشەمەیە دەست پێ دەكات و تا چوارشەمی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەكان رۆژی هەینی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە، هاوكات 21ی ئادارە كە جەژنی نەورۆزە.