وەزارەتی پێشمەرگە رای گەیاند، ئەمڕۆ چوارشەم دوو بارەگای یەكەكانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی، كرانە ئامانجی هێرشی درۆنی، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا سێ پێشمەرگەی قارەمان بریندار بوون.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەش كردووە، "ئەم دەستدرێژییە نابەرپرسانەیە لە كاتێكدایە كە پێشتریش چەندان جار بارەگاكانی هێزی پێشمەرگە ڕووبەڕووی بۆردمان بوونەتەوە، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانمان لەو پێشێلكارییانە ئاگادار كردووەتەوە".
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، "بە توندی سەركۆنەی ئەم كردەوە تیرۆریستییانە دەكەین و داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەكەین، بە ئەركی یاسایی خۆی هەستێت و سنوورێك بۆ ئەم دەستدرێژییە ناوخۆییانە دابنێت، پێویستە هەنگاوی خێرا و بەپەلە بنرێت بۆ ڕێگریكردن لەو گرووپە لە یاسا دەرچووانە بۆ دووبارە نەكردنەوەی ئەم كردەوانە كە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە."
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی پێشمەرگە:
ئەمڕۆ چوارشەم 18ی ئاداری 2026 دوو بارەگای یەكەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی كرانە ئامانجی هێرشی درۆنی، كە بەداخەوە لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا سێ پێشمەرگەی قارەمان بریندار بوون.
ئەم دەستدرێژییە نابەرپرسانەیە لە كاتێكدایە كە پێشتریش چەندین جار بارەگاكانی هێزی پێشمەرگە رووبەڕووی بۆردوومان بوونەتەوە، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانمان لەو پێشێلكارییانە ئاگادار كردووەتەوە.
بە تووندی سەركۆنەی ئەم كردەوە تیرۆریستییانە دەكەین و داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەكەین بە ئەركی یاسایی خۆی هەستێت و سنوورێك بۆ ئەم دەستدرێژییە ناوخۆییانە دابنێت و پێویستە هەنگاوی خێرا و بەپەلە بنرێت بۆ ڕێگریكردن لەو گرووپە لە یاسا دەرچووانە بۆ دووبارە نەكردنەوەی ئەم كردەوانە كە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە.