ئێران كوژرانی وەزیری ئیتڵاعاتی راگەیاند

:: PM:05:02:18/03/2026 ‌
دوای ئەوەی یسرائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، كوشتنی ئیسماعیل خەتیب وەزیری هەواڵگریی ئێرانی راگەیاند، كەمێك لەمەوبەر سوپای پاسدارانی ئێران بە فەرمی كوژرانی ئەو وەزیرەی وڵاتەكەی راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەم 18ی ئادار، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، كوشتنی ئیسماعیل خەتیب وەزیری هەواڵگریی "ئیتڵاعات"ی راگەیاند دوای ئەوە بە شێوەیەكی فەرمی سوپای پاسداران پشتڕاستی كردەوە كە ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتڵاعاتی ئێرانی كوژراوە.

پێشتر وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دووپاتی كردەوە، سوپا دەسەڵاتی پێ دراوە هەر بەرپرسێكی باڵای ئێرانییان كەوتە بەرچاو بیكوژن.

جێی بیرهێنانەوەیە هەر دوێنێ‌ عەلی لاریجانی سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و ژمارەیەك فەرماندەی باڵای سەربازیی ئەو وڵاتە كوژران.


وشە - وشه‌