چەند هێرشێك كرایە سەر كەركووك

:: PM:05:12:18/03/2026 ‌
كەمێك لەمەوبەر لە چەندان شوێنی كەركووكەوە هێرش كرایە سەر بارەگای لیواكانی حەشد و گرووپە چەكدارەكان، بەڵام تا ئێستە زیانەكان نەزانراون. 

بەپێی زانیارییەكانی "وشە"، لە دوو شوێنی جیاواز لە كەركووك بۆردمانی عەسائیب كراوە و بارەگاكانیان تەخت كراون. 

هاوكات لەگەڵ ئەو هێرشانەدا بۆردمانی فەوجی ئیسنادی لیوای 63 كراوە لە گەڕەكی بەدر و بارەگایەكی تریان لە نزیك گەڕەكی "تەسعین".

ئەوە لە كاتێكدایە كە شەوی ڕابردوویش هێرشی چڕ كرایە سەر كەركووك بۆ بارەگای گرووپە چەكدارەكانی عێراق لەو شارەدا.


وشە - وشه‌