لە 19 بۆ 29ی ئادار لە كوردستان پشووی فەرمییە

:: PM:05:48:18/03/2026 ‌
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە فەرمی رۆژانی پشووی جەژنی نەورۆز و جەژنی رەمەزانی دیاری كرد. 

فەرمانگەكە دەڵێ‌، سبەی پێنجشەم 19ی ئاداری 2026 تا یەكشەم 29ی ئاداری 2026، پشووی فەرمی دەبێ.

لە ناوەرۆكی راگەیەنراوەكەدا هاتووە، بەبۆنەی هاتنی جەژنەكانی ڕەمەزان و نەورۆز و بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سبەی پێنجشەم 19ی ئاداری 2026 تا ڕۆژی یەكشەم 29ی ئاداری 2026، لە سەرجەم داودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێ.

هاوكات لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان، دەوام بەشێوەی ئێشكگری بەردەوام دەبێت.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم