سەرۆكی حكوومەت و شای ئوردن دۆخی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن

:: PM:07:19:18/03/2026 ‌
لە پێوەندییەكی تەلەفۆنییدا، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شا عەبدوڵای دووەم، شای ئوردن، دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ئوردن و ناوچەكە و پەرەپێدانی زیاتری پێوەندیی دوولایەنەیان تاوتوێ كرد.

هەروەها گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتەكانی شەڕ و ئاڵۆزییەكان و هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان و عێراق و ئوردن و وڵاتانی ناوچە كرا.

لە تەوەرێكی تری گفتوگۆكاندا، باس لە تەنگژەی ئابووری و دەرهاویشتەكانی لەسەر عێراق و ناوچەكە كرا و ئاماژە درا كە حكوومەتی هەرێم بۆ یارمەتیدان و سووككردنی باری قورسی ئابووری وەك هەنگاوێكی یارمەتیدەر، ڕێگەی بە هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی بۆڕی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركی دا.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم