هێرش بۆ سەر پێشمەرگەی رۆژهەڵات قوربانی لێ كەوتەوە

:: PM:02:38:19/03/2026 ‌
بەیانیی ئەمڕۆ لە چەند شوێنێكی هەرێمی كوردستان، بە درۆن هێرش كرایە سەر حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و زیانی مرۆیی هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 19ـی ئادار، سەرچاوەیەك لە حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ نزیكەی 10 درۆنی بۆمبڕێژكراو لە كەمپی سوورداشی داوە.

زیاتر گوتی، لە هێرشە درۆنییەكەی ئێراندا بۆ سەر بارەگاكانی تر لە سنووری دوكان، بەهۆی پێكان و سووتانی چەند شوێنێكی ئەو حزبانە و هاوكات بریندار هەیە.

ئەوەش زانراوە كە ئەو هێرشانە تا سەعات دووی نیوەڕۆ بەردەوامی هەبووە و لە سنووری كۆیەش درۆن سووڕاوەتەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە لە 20 ڕۆژی ئەو شەڕەدا، چەندان جار هێرش كراوەتە سەر ئەو حزبانە و زیانی گیانی و مادی ان پێگەیشتووە.



وشە - رامیار جەواد