سەرۆكی هەرێم پەیامێكی پیرۆزبایی لە وەزیری دەرەوەی توركیاوە پێ گەیشت

:: AM:01:36:23/03/2026 ‌
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌م 22ی ئاداری 2026 نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزه‌وه‌، په‌يامێكى پيرۆزبايى له‌ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوه‌ پێگه‌يشت.

بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، لە پێوەندییە تەلەفۆنییەكەدا وێڕای دەربڕینی گەرمترین پیرۆزبایی، نەورۆزی وەک سیمبۆلی خێر و ئومێد و ڕەگەزێکی سەرەکیی کولتووری هاوبەش لە ناوچەکەدا وەسف کردووە. هه‌روه‌ها هیوای خواستووە کە نەورۆز ببێتە مایەی بەهێزکردنی دۆستایەتی و تەبایی و پاراستنی بەها هاوبەشەکان.

له‌ به‌شێكى تری په‌يامه‌كه‌يدا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئاماژەی بە دۆخی ئێستای ناوچەکە کردووە کە ڕووبەڕووی زیادبوونی ئاڵنگارییەکان بووەتەوە و هیوای خواستووە ئەم جەژنە ئاشتی و ئارامی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت.

لە کۆتاییی پەیامەکەیدا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا سڵاوی دڵسۆزانەی ئاراستەی  نێچيرڤان بارزانى و خه‌ڵكى هەرێمی کوردستان کردووە و هیوای ساڵێکی پڕ لە ئاشتی و خۆشگوزەرانیی بۆ خواستوون.


وشە - پۆڵا مەحموود