جەمیل ئەحمەدی: كورد بەرەو دەوڵەت بوون هەنگاو دەنێت

:: AM:10:49:23/03/2026 ‌
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە كە كورد هەنگاوی باشی لە حكومڕانی ناوە بە ئاستی بنیاتنانی پایەكانی دەوڵەت، دەوڵەتانی ناوچەكەیش و گرووپە چەكدارییەكان ئەم پێشككەوتنە قەڵسی كردوون. 

جەمیل ئەحمەدی چاودێری سیاسیی، بە"وشە"ـی ڕاگەیاند، گرووپە چەكدارە لە یاسا دەرچووەكانی حەشدی شەعبی، لە عێراقەوە هێرش دەكەنە سەر كوردستان، پابەندی یاساكانی دەوڵەتی عێراق نابن، شیعە لە عێراق سەرۆك وەزیران دادەنێت، هاوپەیمانی ئێرانن، سەرۆك وەزیران ناتوانێت كۆنتڕۆڵی ئەو گرووپە چەكدارایانە بكات كە بۆ دەوڵەتێكی تری ناوچەكە كاردەكەن.

زیاتر گوتی، گرووپە چەكدارییەكان و ئەوانەی لە پشتیانن، كورد دەخەنە دژبەری خۆیان، كورد لە دەسەڵاتدا ئاوەدانی و ئاشتی پەرەپێدەدات، هەموو نەتەوە و ئاینەكان لە ژێر چەتری بە ئازادی ژیان دەكەن، پێیان خۆش نییە كوردستان پێشبكەوێت، وڵاتەكەی خۆیان وێران كردووە و خەڵكەكەیان لێیان بێزار بوون.

" بە سەركردایەتی سەرۆك بارزانی، كوردستان بەرەو پێشەوە زیاتر هەنگاو دەنێت، نزیكتر دەبێتەوە لە خەونەكانی، كورد ئایندەیەكی باشتری دەبێت، ناوچەكە بە بوونی حكومڕانی كوردی هەنگاو بەرەو ئاشتی دەنێت" ئەو چاودێرە سیاسییە وای گوت 

ئەو پێی وایە كە كوردستان گەشەیەكی تەواو زۆری كردووە، زۆرێك دەوڵەت هەن كە ئەوەندەی هەرێمی كوردستان پایەكانی دەوڵەت بوونیان تێدانییە، كە نەتەوە یەكگرتووەكان ددانی پێداناون، بەڵام لە ڕووەكانی ئابووری، سیاسی، دیپلۆماسی، كۆمەڵایەتی، بنەماكانی دەوڵەتی سەربەخۆن، لە هەرێمی كوردستان هەیە، چەند ساڵی ئایندە بڕوامان وایە پێشككەوتنە بەردەوامبێت،دەبێتە دەوڵەتی سەربەخۆ تەنها ڕاگەیاندنی دەمێنێت.

هەڵەبجە / عەزیز هەورامی



وشە - وشه‌