حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران: بە درۆن هێرش كرایە سەرمان

:: PM:10:34:23/03/2026 ‌

حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رای دەگەیەنێت، كەمێك پێش ئێستە لەلایەن ئێران بە درۆن هێرش كرایە سەرمان، ئەوە دەبێتە 40ـەمین هێرش.

ئەمڕۆ دووشەم 23ـی ئادار، حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رای گەیاند، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی بە درۆن هێرشی كردەوە سەر بنكەی بنەماڵە مەدەنییەكانی حزب لە نزیك هەولێر.

دەشڵێن، كۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی بە درۆن هێرشی كردووەتە سەر بنكەی بنەماڵەكانی حزب لە گردەچاڵ لە نزیك هەولێر، لەم پەلامارەدا بنكەی دەرمان و تەندروستیی ئەو بنكەیە بە ئامانج گیراوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، هێرشەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر كەمپ و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵكی سڤیل و بنەماڵەكانی حزبی دیموكرات لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمەریكا و ئیسرائیل بەردەوام بووە، لەو ماوەیەدا بە زیاتر لە 40 مووشەك و درۆن هێڕشی كردووەتە سەر كەمپە مەدەنییەكانی حزبی دیموكرات.


وشە - رامیار جەواد