فەرماندەیی دەڤەری یەك ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردووەتەوە و دەڵێت: شەوی ڕابردوو بە شەش مووشەك، دوو جار هێرش كرایە سەر بارەگای فیرقەی حەوت لە گوندی كەلەكین لە سنووری سۆران و هیچ زیانێكی گیانیی لێ نەكەوتەوە.
فەرماندەیی دەڤەری یەكی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، بارەگاكانی فیرقەی حەوتی لە دوو كاتی جیاوازی بەرەبەیانی كرایە ئامانج.
لە سەعات یەك و 50 خولەك بارەگای فیرقە بە پێنج مووشەك بۆردمان كرا، "خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانیی لێ نەكەوتەوە."
لە سەعات دوو 50 خولەك، جارێكی تر لە نزیك بارەگای فیرقە و بە دیاریكراوی لە سنووری گوندی كەلەكین، هێرشێكی تر بە یەك مووشەك ئەنجام درا.
"دووپاتی دەكەینەوە كە هێزەكانمان لە ئامادەیی تەواودان و لێكۆڵینەوە لە سەرچاوەی هێرشەكان بەردەوامە." فەرماندەیی دەڤەری یەك وا دەڵێت.
فەرماندەی دەزڤەری یەك گوتی، جگە لەو هێرشەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، بەهۆی هێرشەكانی پێشترەوە هەشت كەس لە هەرێمی كوردستان گیانیان لە دەست دابوو، یەكێكیان ئەندامێكی ئاسایشی فڕۆكەخانەی نێودەڵەتی هەولێر بوو، شەشیان پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئەوی تریان سەربازێكی فڕەنسی بوو لە هەولێر.
هەر شەوی رابردوو جگە لە هێرشی سەر ئەو ناوچەیە، ژمارەیەك درۆن ئاراستەی كۆنسوڵگەی ئەمەریكا لە هەولێر و فڕۆكەخانە كران كە لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە بەرپەرچ درانەوە.
فەرماندەی پێشمەرگەی كوردستان لە راگەیەنراوەكەیدا دەڵێت: هێرشەكان هیچ زیانێكی گیانییان لێ نەكەوتەوە.