ئەمڕۆ سێشەم 24ی ئاداری 2026، برێت مەکگۆرک ڕێکخەری پێشووی کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" ، پاڵپشتیی خۆی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپات کردەوە، ئەوەش دوای ئەو هێرشە مووشەکییەی ئێران کە کرایە سەر بارەگاکانیان.
مەکگۆرک لە پەیامەکەیدا ڕای گەیاند، پێشمەرگەی کورد یارمەتیی جیهانی دا لە تێکشکاندنی داعش، بەڵام ئێستە لەژێر هێرشی مووشەکی بالیستیی ئێرانیدان.
لە درێژەی تویتەکەیدا، ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەمەریکا خەم و پەژارەی خۆی دەربڕی و گوتی، پرسە و سەرەخۆشیم بۆ هاوڕێ کوردەکانم هەیە بۆ ئەم زیانانە، و پێزانینم بۆ هاوبەشییە درێژخایەنەکەمان لەگەڵ پێشمەرگە لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا هەیە.