مەسروور بارزانی: ئەوانە شەهیدی غەدر و خیانەتن

:: PM:04:19:25/03/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە پرسەی شەهیدانی كوردستان لە سۆران سەرباری راگەیاندنی سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدان گوتی، ئەوانە شەهیدی غەدر و خیانەت بوون. 

مەسروور بارزانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی گوتی، هیچكاتێك خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ نەچووە و ئەو جارەیش بە فیڕۆ ناچێت، وڵاتانی دنیا نیگەرانن لەو دۆخەی هاتووتە پێشەوە و پشتیوانی خۆیان دەربڕیوە بۆ كوردستان. 

سەرۆك وەزیرانی كوردستان دووپاتی كردەوە كە سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی و كەسوكاریان دەكەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم. ئەو هێرشەی كراوە بەبێ‌ هۆكار بووە و هیچ پاساوێكیش هەڵناگرێ‌. 

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، بەهۆی ئەو شەهیدانەوە ئێمە سەربڵند دەژین و ئەو ئومێدەی شەهیدان لەگەڵ خۆیان بردیان دەیهێنینە دێ‌. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم