وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان خۆشحاڵە بە دابەشكردنی پسوولەی كارەبای مانگی دوو بۆ هاوبەشانی ماڵان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناكی، كە تیایدا هاووڵاتییان كەمترین پارە دەدەن.
وەزارەتەكە خشتەی هاتنەوەی پارەی بەمشێوەیە بڵاو كردەوە:
خشتەی یەكەم: بڕی پسوولەی نیوەی هاووڵاتییان بۆ مانگی دوو لە پڕۆژەی ڕووناكی كەمترە لە:
كوردستان: 36,000 دینار
هەولێر: 30,000 دینار
سلێمانی: 35,000 دینار
دهۆك: 74,000 دینار
هەڵەبجە: 39,000 دینار
خشتەی دووەم: ژمارەی هاووڵاتییان و شوێنە بازرگانییەكان لە پڕۆژەی ڕووناكی بەپێی شارەكان:
- كوردستان
هاووڵاتییان: 4,427,000
شوێنی بازرگانی: 137،000
- هەولێر
هاووڵاتییان: 1،935،000
شوێنی بازرگانی: 61،000
- سلێمانی
هاووڵاتییان: 1،345،000
شوێنی بازرگانی: 35،000
- دهۆك
هاووڵاتییان: 495،000
شوێنی بازرگانی: 20،000
- هەڵەبجە
هاووڵاتییان: 135،000
شوێنی بازرگانی: 4،000
- زاخۆ
هاووڵاتییان: 238،000
شوێنی بازرگانی: 10،000
- سۆران
هاووڵاتییان: 144،000
شوێنی بازرگانی: 5،000
- ڕاپەڕین
هاووڵاتییان: 135،000
شوێنی بازرگانی: 2،000
بەپێی نرخە نوێیەكان، ٪80ی هاووڵاتییان، بەتایبەتی كەمدەرامەتان، پارەیەكی كەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ كارەبای مۆلیدە و كارەبای نیشتمانی.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی ڕووناكیی ڕاگەیاند، دواتر لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو، ئەنجومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەكۆی دەنگ بڕیاری لەسەر نرخە نوێیەكانی كارەبا دا لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناكی بۆ دابینكردنی كارەبای 24 سەعاتی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان تاوەكو كۆتایی ساڵی 2026.