چاودێرێكی سیاسی: كورد بەرانبەر ئەو غەدر و خیانەتە دەوەستێتەوە

:: PM:07:50:25/03/2026 ‌
بە بڕوای چاودێرانی سیاسی ئەو هێرشە مووشەكییەی كرایە شەر هێزەكانی پێشمەرگە لەلایەن ئێرانەوە، "غەدر و خیانەت"ە. پێیان وایە، دەبێت وڵاتان لەوە تێ بگەن كە كورد بەشێك نییە لەو ململانێیەی لە ناوچەكەدا دەكرێ‌.

ڕابەر عەبدولرەزاق هەورامی چاودێری سیاسی، بە "وشە" ڕاگەیاند، هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هێزی پێشمەرگە، هێرشێكی ناڕەوا بوو، كوردستان وەك وڵاتانی كەنداو نە بنكەی گەورەی سەربازیی ئەمەریكای تێدایە، نە ڕادار و سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هەیە و نە سیستمی مووشەك، كوردستان هیچ مەترسییەكی بۆسەر ئێران نییە.

روونیشی كردەوە، كوردستان پابەندی ڕێككەوتنەكانی دراوسێیەتییە لەگەڵ ئێران، تەنانەت نەیان هێشتووە، حزب و هێزە چەكدارە كوردییەكانی ڕۆژهەڵات لە باشوورن، زیان بە ئێران بگەیەنن، بە تەواوەتی غەدر و ناڕەوایە ئەمەی ئێرانییەكان دەیكەن.

زیاتر دەڵێ، كوردستان بەشێك نییە لەم جەنگە، بۆیە ئەوەی روویدا شەڕ فرۆشتنێكی ناڕەوایە بەرانبەر كورد، جارێكی تر پێویستمان بە یەكگرتوویی حزبەكانە، پێكەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی هەیە.


وشە/ عەزیز هەورامی


وشە - وشه‌