بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانە چڕەی كە ڕووی لە ناوچە كردووە، پۆندی كاریتان، كە پڕۆژەیەكی ستراتیجییە بۆ گلدانەوەی ئاو لە سنووری پارێزگای هەولێر، گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی و سەڕێژ بوو.
ئەم پۆندە توانای گلدانەوەی بڕێكی زۆر لە ئاوی بارانی هەیە و ئاوی ژێرزەوی ناوچەكە دەبوژێنێتەوە، جگە لەوەی سەڕێژبوونی ئەو پۆندە سوودێكی زۆری دەبێت بۆ جووتیارانی ناوچەكە و سەرچاوەیەكی گرنگی ئاو بۆ ئاودێری و ئاژەڵداری دابین دەكات و سیمایەكی جوانی گەشتیاریش بە ناوچەكە دەبەخشێت.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی پلانی بەرەنگاربوونەوەی وشكەساڵی، چەندان پۆندی هاوشێوەی لە دەوروبەری هەولێر دروست كردووە كە بەشێكی زۆریان ئێستە گەیشتوونەتە قۆناغی سەڕێژبوون.