هۆشدارییەكی تر.. رێگاكانی دەرەوەی شار بەكار مەهێنن

:: PM:05:36:26/03/2026 ‌
بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر جارێكی تر هۆشداری دەداتەوە شۆفێران كە بە هیچ شێوەیەك رێیەكانی دەرەوەی شار بەكار نەهێنن. 

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، دووبارە هۆشداری بە شوفێرەكان و دانیشتوانی پارێزگای هەولێر و دەوروبەری دەدەین كە بە پێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا تا دەتوانن رێگاكانی دەرەوە بەكارمەهێنن.

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە هەرچەندە هەموو كەرت و تیمەكان ئێشكگرن شەو و رۆژ بۆ پاراستنی رێگاكان و كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ، بەڵام لە دوای سەعات پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ بە هۆی گەیشتنی شەپۆلەكی پاڵەپەستۆ بەرزی دەریای ناوەڕاست ئەگەری دروست بوونی لافاوی دەبێت كە بەردەوام دەبێت تا بەرەبەیانی ڕۆژی دواتر.

جێی ئاماژەیە كە هەفتەیەكە شەپۆلێكی چڕی باران ناوچەكانی كوردستانی گرتووەتەوە و هێشتا پێشبینی بەكۆتاهاتنی ئەو شەپۆلە دیار نییە. 




وشە - وشه‌