لە سۆرانەوە.. لەماڵەكانتان بمێننەوە

:: PM:09:12:26/03/2026 ‌
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رای گەیاند، لەو كەشوهەوایەی ناوچەكەی گرتووەتەوە پێویستە هاووڵاتییان لە ماڵەكانیاندا بمێننەوە. 

هەڵگۆرد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رای گەیاند، شەپۆلێكی چڕی باران ڕووی لە ناوچەكە كردووە و پێشبینییە كەشناسییەكان بۆ 48 سەعاتی داهاتوو ئەوەیە بارانی بەخوڕ بەردەوام دەبێت. 

" داوا لە هاووڵاتییانی سنوورەكە دەكەم، لە دوو ڕۆژی داهاتوو، بۆ سەلامەتی گیانی خۆیان لە ماڵەكانیان بمێننەوە".

ئەوە لەكاتێكدایە كە ئەو شەپۆلی بارانە تەواوی كوردستانی گرتووەتەوە و پێشتر وریایی درابوو كە هاووڵاتییان بۆ كاری پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوە و رێگا دەرەكییەكان بەكار نەهێنن و مەترسیی لەسەرە.



وشە - وشه‌